ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای خوێندنگەکانی شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای خوێندنگەکانی شاری سەردەشت، پاش ٢ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازادکرا.
ئەم مامۆستایە ڕۆژی دووشەمە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشتەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوەی بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.