کرماشان؛ گیانلەدەستدانیی فەرزاد خێردار، گەنجی ١٧ ساڵی کورد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«فەرزاد خێردار»، گەنجێکی ٣٧ ساڵەی خەڵکی کرماشان و ئەندازیاری میکانیک، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا  کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم و گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرزاد خێردار ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کرماشان بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

هێشتا ڕوون نییە کە بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەم گیانبەختکردووە پارە لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە یان ناچار بوون بەڵێننامەیەکی نووسراو واژۆ بکەن. پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی کرماشان، لەنێوان ٧٠٠ ملیۆن تا یەک ملیارد تمەن لە بنەماڵەکان وەرگیراون و بنەماڵەکان بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکانیان ناچارن ئەم پارەیە بدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی سێ هاوڵاتی گیانبەختکردوو لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

پ ژانویه 22 , 2026
سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرهاد باڵشزەر، سەعید کەهراری و سەید ئارمان مووسەوی، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، گیانیان بەختکرد. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیانە دوای هەفتەیەک پشتڕاستکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، فەرهاد باڵشازەر، ٥٥ ساڵ، پەیڕەوی ئایینی یارسان و دانیشتووی گوندی […]

بابەتی پەیوەندیدار