نەغەدە؛ ئازادیی کاتی محەممەد سوهرابی پاش ٣١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران

محەممەد سوهرابی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی «ژینا»، پاش ٣١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە کەفالەتی کاتی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانیی ناوەندی نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٤، محەممەد سوهرابی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش ٣١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران «نزیکەی یازدە مانگ» بە کەفالەتی کاتی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی دادگاییەکەی، لە زیندانیی ناوەندی نەغەدە ئازادکرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازادیی ناوبراو لە مانگەکانی ڕابردوودا سەرەڕای پێدانی کەفالەت، چەندین جار لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی ڕێگری لێکراوە.

محەممەد سوهرابی، لە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و هەمان ڕۆژ ماڵی ناوبراو پشکنینی بۆکراوە. پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی، بەبێ ڕاگەیاندنی تاوانەکەی بۆ زیندانیی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.

محەممەد سوهرابی پێشتر لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ساڵێک دوورخستنەوە سزادرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج دسامبر 5 , 2025
دیار حاجی ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ، دیار ڕەسوڵپوور و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، دیار حاجی ڕەسوڵپوور، دیار ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ خەڵکی گوندی «گلولان» و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی تەمەن ٦٠ ساڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار