پیرانشار؛ ئازادی کاتیی محێدین و بێهنام مەعرووف‌نیا بە بارمتەی سەنگین

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محێدین مەعرووف‌نیا (قەلاش)» و «بێهنام مەعرووف‌نیا (قەلاش)» کە باوک و کوڕن، دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥، محێدین مەعرووف‌نیا و بێهنام مەعرووف‌نیا، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن لە زیندان ئازاد کران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە ناوەڕاستی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەم باوک و کوڕە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و  تۆمەتەتەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی شێرکۆ تابناک، زیندانیی سیاسیی پێشوو و بەردەوامیی بێسەروشوێنبوونی

چ آوریل 29 , 2026
«شێرکۆ تابناک»، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥، شێرکۆ تابناک، تەمەن ٣٨ ساڵ، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی باوکی لە بۆکان و بەبێ […]

بابەتی پەیوەندیدار