ئاودانان؛ گواستنەوەی بێهرووز هیممەتی بۆ زیندانی ماهپارە دوای ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە

بێهروز هیممەتی، یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ئاودانان، دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، بۆ زیندانی ماهپارە لە شاری دەڕەشار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥، بێهرووز هیممەتی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای چەند ڕۆژ ڕاگرتنی لە زینداندا، بۆ زیندانی ماهپارە لە شاری دەڕەشار گواستراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی بێهرووز هیممەتی نەدراوە و ناوبراو تا ئێستاش لە هەبوونی پارێزەر بێبەشە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستبەسەرکردنی ۲۳۹ کەس لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە بە پاساوی ئەمنی

ی آوریل 26 , 2026
لە بەردەوامی جەوی ئەمنیدا، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ٢٣٩ هاووڵاتیی لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان ڕاگەیاند و تۆمەتگەلێکی وەک سیخوڕی، ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکان و قاچاخی چەکی خستووەتە پاڵیان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە گوتەی هەرانا، ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥،  ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لە چەندین ئۆپەراسیۆندا لە […]

بابەتی پەیوەندیدار