«شیلان ساڵحی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە و خوێندکاری زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران، یەکێکی تر لە گیانبەجتکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتی شەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤، شیلان ساڵحی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاراندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم خوێندکارە لە هێنانی فشار بۆسەر خێزانەکەی و لە ئەنجامی وەرگرتنی پارە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە. مەراسیمی بەخاکسپاردنی ناوبراو، ئێوارەی دووشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ئارامگەی شاری بانە بەڕێوەچوو.
لەسەر بنەمای ڕێکارە باوەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان زۆرجار لەگەڵ هەڕەشە، فشار و مەرجە دارایییەکاندا دەبێت و خێزانەکان لە بەڕێوەبردنی ئازادانەی مەراسیمی بەخاکسپاردن و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەربارەی چۆنیەتی کوژرانی خۆشەویستەکانیان بێبەش دەکرێن.

