ڕەزا مورادی، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕەزا مورادی، هاوڵاتی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەی دەستبەسەرکردووە. بنەماڵەی ناوبراو هێشتا لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو بێئاگا و نیگەرانن. هەروەها ئەم هاوڵاتییە لە هەبوونی پارێزەر بێبەشبووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

