مەهاباد؛ سەعدوون غەزالی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیی گوازرایەوە بۆ زیندان

سەعدوون غەزالی، هاووڵاتیی خەڵکی مهاباد، دوای بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ جێبەجێکردنی سزای ساڵێک زیندانیی تەعزیری گوازرایەوە بۆ زیندانیی مەهاباد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەعدوون غەزالی دوای سەردانیکردنی لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی گوازرایەوە بۆ زیندانیی ئەم شارە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی سەیامی، بە تۆمەتی “گردبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی وڵات” سزای ساڵێک زیندانیی تەعزیری و ساڵێک زیندانیی دواخراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

سەعدوون غەزالی ڕۆژی یەکشەممە ۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەبێ بڕیاری دادوەری لە ماڵی بنەماڵەکەیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا و بۆ لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ.

ناوبراو دوای ماوەیەک لە دەستبەسەربوون، ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە دانانی کەفالەتس سێ ملیار تەمەنی بە کاتی لە زیندانیی مەهاباد ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی محەممەد موعین‌پوور سەرەڕای پێدانی بارمتە

ش سپتامبر 5 , 2026
محەممەد موعین‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی بوکان، بە تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە زیندانیی ناوەندیی ئەم شارەدا لە بارودۆخێکی نادیاردا ماوەتەوە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا کەوتووەتە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی، و سەرەڕای بارمتەی پێنج ملیار تمەن، بەرپرسانی دادوەری ڕێگرییان لە ئازادکردنی کردووە. بەپێی […]

بابەتی پەیوەندیدار