میراوا؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لەبارەی دۆخی عەلی بووژنە، هاووڵاتیی ٦٥ ساڵە

بە تێپەڕبوونی چەند هەفتە زیاتر لە کاتی دەستبەسەرکرانی «عەلی بووژنە»، هاووڵاتیی ٦٥ ساڵەی خەڵکی شاری میراوا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی دۆخ و شوێنی مانەوەی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە و بەردەوامبوونی ئەم بێ‌ئاگاییە نیگەرانی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەلی بووژنە، خەڵکی گوندی «ساوان جەدید»ی سەر بە شاری میراوا، لە کاتی شەڕی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، لەلایەن هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لە هەفتەکانی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی لای دامەزراوە ئەمنی و دادپەروەرییەکانی میراوا و سەردەشتیان کردووە، بەڵام بەرپرسان هەتا ئێستا لە پێدانی ڕوونکردنەوەی ئاشکرا دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و دۆخی جەستەیی و شوێنی مانەوەی ناوبراو خۆیان پاراستووە.

بەردەوامی دەستبەسەرکران و دووربوونی ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە لە پەیوەندی لەگەڵ خانەوادەکەی، نیگەرانییەکانی لەبارەی دۆخی تەندروستی و دۆخی مانەوەی ناوبراوی زیاتر کردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ گواستنەوەی پێشەوا ئاقاپوور لە زیندانی ناوەندییەوە بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعات

چ مه 6 , 2026
پێشەوا ئاقاپوور، گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژینا”دا دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەرکردنەوەی، بە شێوەیەکی لەناکاو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێشەوا ئاقاپوور دوای چوار ڕۆژ بێ‌سەروشوێنبوون، لە […]

بابەتی پەیوەندیدار