ئارام جەمشیدون، هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە پازدەی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک لە مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئارام جەمشیدون، خەڵکی گوندی «قەرەداغ» لە مەهاباد، ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئارام جەمشیدون، لە ماڵەکەیدا بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە شوێنی زیندانیکران، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

