سەردەشت؛ دوو هاووڵاتیی کورد دوای دەستبەسەرکرانیان بە توندوتیژیی بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ورمێ گوازرانەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هاوکات بە هێرشێک بۆ سەر شاری نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت، مەلا ئەبوبەکر یوسفی و یوونس مووساپووریان بەبێ بڕیاری دادوەری و بە توندوتیژی دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە ئۆپراسیۆنێکی هاوکات لە شاری نەڵاس، مەلا ئەبوبەکر یوسفی و یوونس مووساپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەم شارەیان بەبێ بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێم لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەدا توندوتیژیی جەستەیی و ڕەفتاری سووکایەتیان بەکارهێناوە؛ بابەتێک کە نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی بۆ دۆخی جەستەیی و ئاسایشی ئەم دوو دەستبەسەرکراوە زیاتر کردووە.

ئەم دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانیان، بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ورمێ گوازرانەوە و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

بەسەرچوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیاندا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژیان، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی مەلا ئەبوبەکر یوسفی و یوونس مووساپوور بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە پێوەندی یان چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا بێبەشن و لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکانیش لە پێشکەشکردنی لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی مستەفا ئیبراهیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

چ جولای 8 , 2026
مستەفا ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، مستەفا ئیبراهیمی، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی زارا و محەممەد، خێزاندار و خەڵکی مەهاباد، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بەبێ بەڵگەی […]

بابەتی پەیوەندیدار