مەریوان؛ نوێکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی کەیومەرس و مستەفا ئەدوایی

بڕیاری دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاوڵاتی زیندانیی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ ماوەی مانگێکی دیکە نوێکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بڕیاری دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی بۆ مانگێکی دیکە نوێکرایەوە. ئەم کردەیە لەلایەن لقێکی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری مەریوان ئەنجامدراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لە بینینی بنەماڵە و پارێزەرەکەیان بێبەش بوون.

ڕۆژی شەممە پازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سڵین» لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ سزادانیی دوو هاوڵاتی بە زیندانیی تەعزیری

ج اکتبر 10 , 2025
سادق زەند و محەممەد سلێمانی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، هەر یەکێکیان بە ٩١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە دوازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، سادق زەند تەمەن ٣٤ ساڵ و محەممەد سلێمانی تەمەن ٣٠ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری میاندواو […]

بابەتی پەیوەندیدار