سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارەدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ خەزەڵوەری ١٤٠٤، یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سلین» لە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە سەوڵاوا دەستبەسەرکران.

بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی دۆخیان بێ ئەنجامە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە شوێنی زیندان، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتیە نادیارە.

سەلمان ئەدوایی و یاسر ئەدوایی، خەڵکی گوندی سلین لە شاری سەوڵاوا پێشتر دەستبەسەرکراون و سزادراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەزەڵوەری ٩٨ ئاسۆیەکی نوێی کردەوە کە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، گەشاوەتر بوو.

ش نوامبر 15 , 2025
لە سەروبەندی ساڵیادی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەزەڵوەرداین، شەوی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٨، بەشێوەیەکی کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراو بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕاگەیەندرا، بڕیارێکی کە بەرەبەیانی ٢٤ی خەزەڵوەر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و شەپۆلێکی ناڕەزایەتی سەرتاسەریی بەدوای خۆیدا هێنا و ناڕەزایەتییەکان لە ٢٥ و ٢٦ی ئەو مانگەدا گەیشتە لوتکە. بڕینی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری وڵات، بوونی […]

بابەتی پەیوەندیدار