ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و چالاکوانی فەرهەنگی خەڵکی شاری مانە سملقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و چالاکوانی فەرهەنگی خەڵکی شاری مانە سملقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیە و دەستبەسەریان کردووە.
ئەسمەر حەمیدی، لە هونەرمەندانی گەنجی بواری مۆسیقای کوردیە لە خۆراسان و هەروەها ژنێکی چالاکوانی فەرهەنگییە. ناوبراو پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی، ئامادەبوون لە بەرنامەکانی فەرهەنگی و دەربڕینی بیروڕای ڕەخنەگرانە لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی بانگهێشت کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

