بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای مازەندەران لە تۆماری گیانلەدەستدان و برینداری ٦٥١ کرێکار لە ڕووداوەکانی کاردا لە ٨ مانگی ڕابردووی ئەم پارێزگایەدا ڕایگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٨ مانگی ڕابردوودا، ٧٨ کرێکار لە ڕووداوەکانی کاردا لەم پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە. بەگوتەی ناوبراو، لەم ماوەیەدا ٥٧٣ بریندار لە ڕووداوەکانی کاردا بۆ پزیشکی یاسایی نێردراون. عەلی عەباسی ڕایگەیاند؛ لەم ماوەیەدا ٧٨ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە کە ٧٦ پیاو و ٢ ژن بوون. بەگوتەی ناوبراو، ئەم ئامارە بەبەراوردی ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٤ زیادیکردووە.
عەلی عەباسی، لەبارەی دۆخی گیانبەختکردووان گوتی؛ لە گیانبەختکردوواندا، ٥٥ کرێکار خێزاندارن و ئەوانی دیکە سینگڵن. بەپێی ئامارەکانی پزیشکی یاسایی، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بە ٤٨ گیانلەدەستدان لە ڕیزی پێشەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ڕووداوەکانی کارە. دواتر، بەرخورد لەگەڵ جەستەی ڕەق و کارەباوە هەریەکێک بە ١١ گیانلەدەستدان و هۆکاری دیکە بە ٨ گیانلەدەستدان لە ڕیزەکانی دواتردان.
بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی مازەندەران گوتیشی؛ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووداوەکانی کاردا لە گەلاوێژ بە ١٦ گیانلەدەستدان و کەمترین لە خاکەلێوەدا بە ٤ گیانلەدەستدانە.
ناوبراو لە بەردەوامیدا باسی جوگرافیای ئەم ڕووداوانەی کرد و گوتی؛ شارەکانی ساری بە ١٥ گیانلەدەستدان، ئامل بە ٩ گیانلەدەستدان و بابل بە ٨ گیانلەدەستدان زۆرترین ئاماریان هەبووە، لەکاتێکدا شارەکانی بۆشەهر، بابلسر، جویبار و مەحموودئاوا هەریەکێک بە گیانلەدەستدانێک کەمترین ئاماری ڕووداوەکنی کارن.
عەلی عەباسی بە ڕیزکردنی تەمەنی گیانلەدەستدراوان گوتی؛ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ کۆمەڵەی تەمەنی ٣١ تا ٤٠ ساڵ بە ١٨ گیانلەدەستدان و کەمترین ژمارە بۆ کەسانی تەمەن زیاتر لە ٦١ ساڵە بە ٥ گیانلەدەستدان.
بەگوتەی ناوبراو، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا ٥٧٣ کرێکار کە ٥٣٠ پیاو و ٤٣ ژن بەهۆی برینداری لە ڕووداوەکانی کاردا بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی یاسایی پارێزگا گواسترانەوە کە ئەم ژمارەیە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٣ کەمی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ساڵانە، لە ئاستی وڵاتدا لە ساڵی ١٤٠٣ لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار لە شوێنەکانی کار لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ١٦،١١٣ کرێکار برینداربوون. کارناسان، نەبوونی ئەمنییەتی کاری، چارەنەکردنی بیمەی ناپێویست، کەمی پشکنەرانی کار و لاوازی ژێرخانەکانی ئەمنییەتی، هۆکاری سەرەکی بەردەوامی مردنی کرێکارانە لە شوێنەکانی کارە لە ئێراندا.

