لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان لە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتی خەڵکی بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە چواردە و پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیر لوتفی ١٨ ساڵ و ئارمان دادفەر ٢٢ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ چارەنووسی ئەوان بێئەنجام بووە و ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری لەمبارەوە وەڵامیان نەداوەتەوە.

