دامغان؛ دەستبەسەرکرانیی هیمەت کەریمی، هاوڵاتی ٣٨ ساڵەی کورد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

هیمەت کەریمی، هاوڵاتی ٣٨ ساڵی خەڵکی مەریوان، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «هیمەت کەریمی» هاوڵاتی ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری دامغان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ، بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو رادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکراوە.

دەستبەسەرکرانیی هیمەت کەریمی، لەنێو بنەماڵە و کەسوکارەکەی نیگەرانیی و قەلەقییەکی زۆری دروست کردووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی، بۆ زانینی دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئەنجام ماوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانیی ئاژوان خزریان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 21 , 2026
ئاژوان خزریان، چالاکوانیی مەدەنی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئاژوان خزریان»، چالاکوانیی مەدەنی شاری سەردەشت، لە شوێنی کارەکەیدا لە کافێی شارکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەواوی کەرەستەی ئەلیکترۆنی شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا […]

بابەتی پەیوەندیدار