ئەسفەراین؛ گیانبەختکردنی عەلی‌ئەسغەر خودادادی، خوێندکاری کوردی ١٨ ساڵە لە نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«عەلی‌ئەسغەر خودادادی»، خوێندکاری ١٨ ساڵەی بەشی تەلارسازی و خەڵکی ئەسفەراین لە پارێزگای خوراسانی باکوور، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە. ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی بۆ سەر سنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی پێنج‌شەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی‌ئەسغەر خودادادی، خوێندکاری ١٨ ساڵەی بەشی تەلارسازی و خەڵکی ئەسفەراین بە تەقەی ڕاستەوخۆی دوو گوللەی جەنگی بۆ سەر سنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵک عەلی‌ئەسغەر خودادادییان دوای برینداربوون گەیاندۆتە نەخۆشخانە. باوکی لە هەمان ساتە سەختەکاندا گەیشتە سەر نۆژەنی کوڕەکەی و پزیشکان بە هەوڵێکی زۆریان بۆ ڕزگارکردنی گیانی دا، بەڵام ئەم گەنجە ١٨ ساڵە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

تەرمی عەلی‌ئەسغەر خودادادی لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای ڕادەستکردن بە خێزانەکەی، لە ئارامگەی “کوشکی”ی ئەسفەراین بە خاک سپێردرا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بوجنوورد؛ بێ‌ ئاگایی تەواو لە دۆخی عەلی خانی دوای ٢٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە

ج فوریه 6 , 2026
دوای تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی عەلی خانی، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بوجنوورد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی جەستەیی و یاسایی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە و بەردەوامبوونی ئەم بێ‌هەواڵییە، نیگەرانییەکانی لەبارەی گیان و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییەوە زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی خانی […]

بابەتی پەیوەندیدار