دەشتیاری؛ گیانلەدەستدانی دوو منداڵی بەلووچ بەهۆی کەوتنە ناو گۆماو

دوو منداڵی بەلووچ لە شارستانی دەشتیاری، بەهۆی کەوتنە ناو “هووتەگ” (چاڵاوی ئاو)، گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە گواستنەوە لە سەرچاوەکانی بەلووچستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، “ئیلیاس بەلووچ” تەمەن ٤ ساڵ، کوڕی ڕەزاق و خەڵکی گوندی گوڵستان، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، “ئەبووزەر جەدگال” تەمەن ١١ ساڵ، کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی سی‌تار مەحموود، هەرکام لە ڕووداوی جیاوازدا بەهۆی کەوتنە ناو هووتەگ خنکان و گیانیان لەدەستدا.
هووتەگ یان هووتک، ئەو چاڵانەن کە بە مەبەستی کۆکردنەوە و پاشەکەوتکردنی ئاو، زۆربەی جار بۆ بەکارهێنانی ئاژەڵ هەڵدەکەنرێن، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا و بەهۆی توندبوونەوەی قەیرانی بێئاوی لە ناوچە باشوورییەکان، دانیشتووان ناچارن ئەم سەرچاوانە بۆ پێداویستیی ڕۆژانە و تەنانەت بۆ خواردنەوەش بەکاربهێنن؛ ئەمەش مەترسی جدی بەتایبەت بۆ منداڵان لێدەکەوێتەوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا لانی کەم ٩ منداڵ و مێرمنداڵی بەلووچ بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لەو ژمارەیە سێ کەسیان بەهۆی کەوتنە ناو هووتەگەوە بووە. ئەم ئامارانە نیشاندەری بەردەوامیی مەترسییە بنەڕەتییەکان و نەبوونی سەلامەتی لە سەرچاوەکانی ئاوی ئەو ناوچانەدایە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامیی بێسەروشوێنیی یووسف کەریمی دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ آوریل 22 , 2026
یووسف کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بە تێپەڕبوونی نزیکەی هەفتەیەک بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، هێشتا لە دۆخی بێسەروشوێنیدا دەژین و هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی تایبەتیی یووسف کەریمی لە شاری بۆکان، […]

بابەتی پەیوەندیدار