
عەلی ڕەسوڵنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە سەردانیکردنی شوێنی کارکردنی عەلی ڕەسوڵنژاد، ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای گواستنەوەی، بنەماڵە و کەسوکاری عەلی ڕەسوڵنژاد تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی دەست نەکەوتووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە و هەروەها دەسەڵاتی دادوەریی لێکۆڵەر بۆ دۆسیەکەی دیاری نەکراوە.

