کوردستان؛ دەستبەسەرکردنی شاهین مستەفازادە و پەژمان ئەمانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، و پەژمان ئەمانی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، پەژمان ئەمانی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ سزای دادگا دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی هێرشەکەدا دەستیان بەسەر مۆبایلی پەژمان ئەمانی و ئەندامانی خێزانەکەی، لەوانە باوک، دایک و براکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیداری ترامپ و شی جین‌پینگ و چارەنووسی شەڕی ئێران و ئەمریکا

ش سپتامبر 26 , 2026
دیداری ڕۆژی چوارشەممەی دۆناڵد ترامپ و شی جین‌پینگ لە واشنتن، بە پێچەوانەی هەندێک لێکدانەوەی گەشبینانە، کۆتاییەک نەبوو بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین. ئەم دانیشتنە، کە لە کەشوهەوایەکی تاڕادەیەک دۆستانەدا بەڕێوە چوو، زیاتر نیشاندەری چوونی ڕکابەریی نێوان دوو زلهێزەکەی جیهان بوو بۆ قۆناغێکی نوێ، قۆناغێکی کە تێیدا ناکۆکییە بازرگانییەکان، ڕکابەری […]

بابەتی پەیوەندیدار