دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، و پەژمان ئەمانی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، پەژمان ئەمانی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ سزای دادگا دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی هێرشەکەدا دەستیان بەسەر مۆبایلی پەژمان ئەمانی و ئەندامانی خێزانەکەی، لەوانە باوک، دایک و براکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

