نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین

مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس-باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دەنگی” سەربە سەلاس باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود،
بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو “لاقی”ڕاستی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی "حەبیب ڕەزایی" کۆڵبەری برینداری خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

چ دسامبر 13 , 2023
“حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “حەبیب ڕەزایی” پشتی کرابووە ئامانجی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و لە […]

You May Like