نووسەر؛ ئەلێکساندەر بیلێت
وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی
ئەم گوتارە وەشانێکی درێژکراوەی سیمینارێکە لە کۆتا کۆنفرانسی ماتریالیزمی مێژوویی لە خوێندنگەی لێکۆڵینەوەی ئەفریقی و خۆرهەڵاتی لە لەندەن پێشکەشکرا.
لە ١٨٧١، کرێکارانی پاریس بە شانازیەوە کۆڵەکەی ڤێندۆم لە یەکەم بەڕێوەبەرێتی شارەکەدا هێنایە خوارەوە. بۆ کۆمۆنەکەی پاریس، ئەمە زیاتر لەیەک ڕووە ڕووداوێکی گرنگ بوو، کۆڵەکەکە کە شەست ساڵ پێشتر بەهۆی سەرکەوتنی ناپلیۆن لە شەڕی ئۆستەرلیتز دانرابوو کە تێیدا گوستاف کۆربە ئەم مۆنۆمێنتەی ناونابوو ”مۆنۆمێنتێک بەتاڵ لەهەر بەهانەیەکی هونەر، کە مەبەست لێی دەربڕینی بیرۆکەی شەڕ و داگیرکەری خێزانی ئیمپراتۆری پێشوو، ئامادەکاری بۆ زیندووکردنەوەی هەستی نەتەوەیی کۆمارییەکان”.
کۆربە ئەندامێکی ڕابەری فیدراسیۆنی هونەرمەندانی کۆمۆنە، کە هەمووان تێدا کۆبوونەتەوە نەک تەنیا وێنەکێشان بەڵام لیتۆگرافان، ئۆرنامێنتالیستان و چەندەها کارسازی گەورە و کرێکاران کە پێشتر کاری دەستیان بێنرخ کرابوو بە ”هونەری نزم” دانرابوو. ئاستی کاریگەری فیدراسیۆنی هونەرمەندان، لەکاتێکی کەمدا تەنیا بۆ هاندانی هونەری شۆڕشگێڕانە نەبوو و تەنیا بۆ کرانەوە نەبوو بەڕووی جەماوەردا، بەڵکو پرسیار بوو لە ئێستاتیکای هەموو شتێک، ڕێکخستنی ژیانی ڕۆژانە، بانگهێشتی خەڵکانی ئاسایی پاریس تا شتێکی نوێ دروستبکەن.
خستنی کۆڵەکەی ڤێندۆم تەنیا نەخێرگوتن نەبوو بەڵکو سوربوونە لەسەر ماف وەکو جێگرەوە. لەجێگەی نەزمی سەرکوتکار و چەوسێنەری پێشوودا، لەگەڵ ڕێگەیەکی سەنگین بۆ مامەڵە لەگەڵ هونەرەکانی بەرهەمی ”بلیمەتی”، کۆمۆنە دەبوو هونەر بە ڕادیکاڵانە وەک بەشدار نیشان بدات و جوانی وەک شتێک کە شایەنی بێت لەلایەن چینی کرێکار دروستبکرێت و چێژی لێوەربگرن. ئەمڕۆ جیهانێک مۆنۆمێنتی داڕوخێنراو هەن. نزیکەی ٣٠٠ پەیکەری لینین لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٣ تا کۆتایی ٢٠١٤ ڕووخێنراون. لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سوریا و بەشێکی مەغریب، کارەکانی کۆنی هونەری لەلایەن داعشەوە خاپورکران. پەیکەر و ئەندازەکانی تەلارسازی مێژوویی لە ئێستا بونەتە خاک و خۆڵ. لە لیبیا ئامێرەکانی میوزیک سوتێنران و مۆسیقاران لەبەردەم کامێرا لەسێدارەدراون.
ئەمانە هیچیان بە کردەوەی توندڕەوانەی پەڕگیر نەبینراون. وەکو سەردەمێکی تایبەت و لۆژیکی کولتوری دەردەکەوێت. سەرۆکی نوێی ویلایەتەکانی یەکگرتوو ”دۆناڵد ترەمپ” لەڕاستیدا بۆ ساڵانێکی زۆر گەشەدەری خانوو بووە، کە تێدا ئەندازەی تەلارسازی ئەمریکای لەناوبرد بۆ دروستکردنی هۆتێل و گازینۆکانی خۆی. کاتێک ٤ ساڵ پێشتر دیترۆیت ئیفلاسی کرد، تێدا کڕیاران داوای ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ چاکسازی وبەهۆی زیادە فرۆشی زنجیرەوە، ”ئەوەش تێدا خۆدوورخستنەوە بوو کاتێک ئاژانسی زیرەکی بەرگری ڕێژەی پشتگیری زیادکرد”. بۆ چەندین ساڵ پێشتر، پسپۆڕان پێیان وابوو کە زیادبوونی قەرزی یۆنان وڵاتەکە ناچار بکات قەڵای ئەسینا ‘ئەکرۆپۆلیس’ بفرۆشێت. ‘لە کۆبوونەوەیەک کە نووسراوێک کە تێدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە دروستکردنی هۆتێلێک لە تەنیشت پەرستگای خوای ئەسینا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی قەرزی یۆنان کردووە، ڕاست بێت یان نا ئەمە گوتراوە’. لەناوبردنی ئەم پەیکەرانە بێگومان جۆرێکە لە خاڵی نەرێ، ڕەتکردنەوەی ڕابردوو بەبێ گوێدانە ڕابردوو، بەڵام ئەمە هەنگاوە بەرەو پوچگەرایی قووڵ. ئەم توندڕەویەی کە هەیە لە بنەڕەتەوە ناگۆڕدرێت. مێژوو و کولتور لادەبرێ و ڕێگەی چەماوە بە ئاڕاستەی داهاتوو بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە.
لە نێوەڕاستی ئەمانەدا، ئایا شایەنی ئەوەیە لەبارەی هونەر قسە بکەین؟ ‘شیعر لەدوای ئاوشڤیتز’. ئەگەر نوسخەیەکی کۆمەڵیانەی ئاسانی دەربڕینی تیۆدۆر ئادۆرنۆ بهێنینەوە – ئایا دەکرێت ‘مۆسیقا دوای داعش’ هەبێت؟ دەبێ ئێمە ئەم پرسیارە لە سیاقێکی مرۆڤاناسیانەی شایستەوە بکەین. هونەر، لەزۆربەی کاتەکانی مێژووی مرۆڤدا زنجیرەی بوونی دابڕاو نەبوو. ئەمە تێگەیشتن نییە لەوەی کە چی لەبەردەم مرۆڤایەتی هەیە بەڵکو بڕیاردانە بەوەی چی و چۆن دەبێت. وەک ماینۆرد سۆلۆمۆن گوتی؛
”هونەر لە هەمانکات دەپەرچێنێت و تێدەپەڕێنێت
دەڵێت بەڵێ و هاواری نەخێر دەکات، لەلایەن مێژوو
دروستدەکرێت و مێژووش دروستدەکات؛ لەڕێگەی
ئاماژە بەڕابردوو و لەڕێگەی ڕزگاری ئاڕاستەکانی ڕۆشنگەری ئێستاوە، پەنجە بۆ داهاتوو ڕادەکێشێت”.