ڕاگەیەندراوی ژمارە نۆزدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

“عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەقز، کە لە ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ بەردەوامیدانی پرۆسەی دەرمان مۆڵەتی چارەسەری پێدرابوو، لە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی کێشەی دڵەوە “کۆبوونەوەی شلە لە دەوروبەری دڵ و سی”ەکان، لە نەخۆشخانەی “ڕەجایی” شاری تاران نەشتەرگەری بۆ کرا، بەداخەوە پاش نەشتەرگەری، شلەی دەوروبەری دڵی بە تەواوی دەرنەهێنراوە و بەم هۆیەوە پزیشکەکان ناوبراویان بۆ پزیشکی ڕۆماتیزم ناردووە. شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، پاش ڕۆشتنی بۆ نەخۆشخانەی فیروزگر، بەهۆی لاوازی زۆری جەستەی تووشی تەشەنوج بووە و دەستبەجێ لەم نەخۆشخانەیە خەوێندراوە.
خراپتر بوونی دۆخی جەستەیی “عوسمان ئیسماعیلی” لە کاتێکدا ڕوویداوە کە کومیتەی بەرگری لە ناوبراو چەندین جار لە دۆخی نەگونجاوی گرتووخانەکانی ئێران هۆشداری دابوو کە ژینگەی گرتوخانەکان بۆ بەندکراوان، بەتایبەت بەندکراوانی سیاسی زۆر مەترسیدارە و گیانی یەک بە یەکی ئەم ئازیزانە لە مەترسیدایە. بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی حوکمەکان لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی بەندکراوانی سیاسی دەکەین.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی
پووشپەڕی ١٤٠٣

گوتەبێژی کومیتە؛ یەدوڵڵا سەمەدی

00989185028563

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د جولای 15 , 2024
ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری نەوسوود، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، بە بۆسەدانان و تەقە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەحمەد مەلایی” […]

You May Like