بۆکان؛ مەحکوومکرانی “شێرکۆ مام کەریمی” بە زیندان و سزای نەقدی

“شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٦٢ ملیۆن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا بە تۆمەتی “پێکدادان لەگەڵ گوتەبێژی یاسا، زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی دەوڵەتی و گشتی، تێکدانی ڕای گشتی” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و پێدانی سزای نەقدی ٧٦٢ ملیۆن تمەن مەحکووم کرا.

ناوبراو لە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ و لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا، “سمکۆ مەولوودی” لە شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و لە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی “٢ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن” بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی ٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ی جولای 28 , 2024
“حسێن ئاداک” و “نەزیر ئاداک” ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ناسنامەی ئەم ٢ هاووڵاتیە “نەزیر ئاداک” و “حسێن ئاداک” […]

You May Like