سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە، بەڵام خەباتی ئێمە بۆ ئازادی بێ مەرجی ناوبراو بەردەوامە!

بۆ هەمووان ڕادەگەیەنین کە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە. ئێمە بەناوی کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بۆ پێشوازی لە بڕیاری دیوانی باڵای وڵات، ڕایدەگەیەنین کە داواکارین شەریفە محەمەدی لە تۆمەتەکانی بێتاوان بکرێت و بە مەرج ئازاد بکرێت.

ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بەرهەمی هاوکاری هەموو ئازیزان بووە کە لەم ماوەیەدا پشگیری ئێمە و بنەماڵەی ناوبراویان کردووە. ئێمە ئەندامانی کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بۆ سوپاسکردنی پارێزەرانی ناوبراو، ڕێکخراوانی کرێکاری، مامۆستایان، سەندیکا، خوێندکاران، خانەنشینان لە ئێران و جیهان و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و میدیاکان، چالاکانی بواری جیاواز و کەسانی ڕاستگۆ و یاسایی و خاوەن ویژدانی بە هەڵوێست کە بەردەوام لەم ڕێگایە پشگیری ئێمە بوون سوپاسیان دەکەین. بەبڕوای ئێمە هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی ناوبراو، سەرەڕای بەرگری، هۆشیاری و ئازایەتی ناوبراو، بەرهەمی خەباتی بەکۆمەڵی ئێمە و سەرکەوتنێک بۆ ڕێکخراوانی کۆمەڵایەتی و نیشانەیە کە یەکگرتنی ئێمە دەتوانێت هێمای سەرکەوتنی ئێمە بێت. ئێمە بەناوی کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی ناتوانین تووڕەییمان دەرنەبڕین کە هێشتا ناوبراو بەندکراوە. ئێمە بە مردن ڕازی نابین و هەڵوەشانەوەی سزای ناوبراو هۆکار نییە کە ستەم و ئازار و ئەشکەنجەی شەریفە، منداڵەکەی، دایکی، هاوژینەکەی، بنەماڵەکەی و ئێمە لە ئەندامانی کەمپین لەبیر ناکەین. ئێمە تا کاتێک کە شەریفە ئازاد نەکرێت، هەستی دڵخۆشیمان نابێت و بەردەوام و ڕاشکاوانە خەبات و ڕێکخستن بۆ ئازادی ناوبراو بەردەوام دەبین. بەهەمان شێوەی کە پێشتر ڕامانگەیاند لەگەڵ تەواوی چالاکیەکانی ناوبراو، لە پێوەندی بە ئەشکەنجەی ناوبراو و پێشێلی مافەکانی بنەڕەتی ناوبراو لەبارەی ڕێکخراو و ئازادی ڕاگەیاندن، سکاڵاکان و بەڵگەکانی دژی دەوڵەتی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باسمان کردووە و پێداگر دەبین.

چاوەڕوان دەکرێت پاش ناردنی بەڵگەی ناوبراو بۆ لقی ناوبراو، ئەم لقە بە ڕەتکردنەوەی گشت تۆمەتەکانی ناوبراو خێراتر بڕیاری ئازادی ناوبراو بدرێت. بەوجۆرەش ئێمە داواکارین لێکۆڵەری بڕیاردەر دادگا کە بڕیارەکەی داوە، دادوەرانی بڕیاردەر، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕەشت و سنە کە ناوبراوی ئەشکەنجە و ئازار داوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت و سزای تاوانی دژەمرۆڤ و ستەمکارانەی خۆیان بدەن. ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە. بە وزەی زۆر و پشتیوانی ئەندامانی کەمپین و ژنانی چالاکوان، کرێکاری، کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ، هەوڵدانی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی مافی ناوبراو بەردەوام دەبین و لە هیچ هەوڵدانێک دەستبەردار نابین.

کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی
٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ سزای بەندکردن لە دادگای پێداچوون بۆ محەمەد حەبیبی

ش اکتبر 12 , 2024
لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران، سزای محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایان بە ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری پەسەند کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای بەندکردنی محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایانی تاران، لە دادگای پێداچوون پەسەند کرا. ڕامین سەفەرنیا خەشتاونی، پارێزەری ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی […]

You May Like