ڕزگار ڕۆشەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٣ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕزگار ڕۆشەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٣ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکرانی دا و مانەوەی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ئەو شارە، چارەنووسی هێشتا نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەم ماوەیەدا لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا جارێک لەگەڵ خێزانەکەی پێوەندی تەلەفۆنی هەبووە. ڕزگار ڕۆشەنی، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە بۆکان دەستگیرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک
لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ورمێ گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە. ڕزگار ڕۆشەنی، مامۆستا و خەڵکی شاری بۆکانە.