بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسوڵپوور و هێمن ئیبراهیم هەمزە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و هێمن ئیبراهیم هەمزە، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەریەکەیان بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، یەکێک لە قوربانیانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە بۆکان و هێمن ئیبراهیم هەمزە، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “قەرەگۆڵ”ی سەر بە بۆکان، هەریەکەیان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە سزای ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە «بانگەشە لە دژی نیزام» تۆمەتبار کراون و ئەو بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ پێیان ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی شەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسوڵپوور و هێمن ئیبراهیم هەمزە بە دانانی بارمتە تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی یاسایی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی شاری بۆکان ئازاد کران. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە، دانیشتووی گوندی قەرەگۆلی بوکان و ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١دا، محەممەدی حاجی ڕەسووڵپوور کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا دەستبەسەر کرابوو، دوای ماوەیەک لە مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵدا بەهۆی ئەو گوشارانەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی کرابۆوە لە نەخۆشخانەی قولیپور لە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سزای بەندکردنی سروە پوورمحەمەدی لە ١٠ ساڵ بۆ ٥ ساڵ کەم کرایەوە

س نوامبر 26 , 2024
سزای بەندکردنی سروە پوورمحەمەدی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژین لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بۆ ٥ ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە. ناوبراو پێشتر لە قۆناغی سەرەتایی دادگادا بە ١٠ ساڵ بەندکردن سزا درابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دەرکراوە، سروە پوورمحەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی […]

You May Like