نەغەدە؛ ئازادی موراد ئۆستوار بە دانانی بارمتە

موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی پەسوە سەربە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی «پەسوە» سەربە شاری پیرانشار لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز ئۆستوار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، ئەم هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

موراد ئۆستوار، تەمەن ٤٥ ساڵ، خێزاندارە و باوکی ٢ منداڵە، یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پێویستی پەرەسەندنی خەبات دژ بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران

چ آوریل 9 , 2025
هەواڵنێری مافی مرۆڤی هێرانا، لە ڕۆژێکدا کە هەواڵی تەسلیم بوونی خامنەیی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ بۆ ڕەتکردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بڵاوکرایەوە، ڕاپۆرتێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە: “بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، فەرهاد شاکری، عەبدولحەکیم عەزیم گورگیج، عەبدولڕەحمان گورگیج، تاج محەممەد خورماڵی و مالیک عەلی فەدایی نەسەب، زیندانیانی سیاسی – ئەمنییەتی زیندانی […]

You May Like