پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئەحمەد خودادادی

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەحمەد خودادادیهاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بە دەستبەسەرکرانی کارزان بەهمەنی، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ٤ ڕۆژدا بووە ٩ هاوڵاتی

پ دسامبر 11 , 2025
شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییان لە مەهاباد لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتربووە و بە دەستبەسەرکرانی کارزان بەهمەنی، لانیکەم ٩ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی «کارزان بەهمەنی» کوڕی ڕەسوڵ، خەڵکی گوندی «خورخورە» لە مەهاباد، […]

بابەتی پەیوەندیدار