بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە سێزدەی گوڵانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم مەردانی بەهۆی ئامادەبوونی میوانەکان بە «پۆشینی جلی کوردی» لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری کوڕەکەی لە شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

You May Like