بە تێپەڕینی زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ژیلا تەشەکوری و دلێر سەلیمی، دوو هاوژینی خەڵکی شاری سەقز، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دلێر سەلیمی، هاووڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش چوار ڕۆژ هاوژینی ناوبراو، ژیلا تەشەکوری دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم دلێر سەلیمی لە شەقامی ساوە دەستبەسەرکرد و پاش چوار ڕۆژ هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و کەرەستەی ئەلیکترۆنی وەکو مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراویان بردووە.
ڕۆژی شەمە ٣١ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم ژیلا تەشەکوری پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرد و بۆ زیندانی شاری سنە گواسترایەوە.
نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

