ناهید خوداجوو، سودابە فخارزادە و ئازەر کروندی (کوروندی) موسازادە زیندانییانی سیاسی لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤، ناهید خوداجوو چالاکوانی ناسراوی کرێکاری، سودابە فخارزادە و ئازەر کروندی (کوروندی) موسازادە لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکران. هێشتا ناوەڕۆکی ئازادیی ئەوان نادیارە بەڵام لەوانەیە ئەم ئازادیی […]

سیمین چایچی، مەرزیە مورادوەیسی و فاتمە زەندکەریمی، سێ چالاکیی مەدەنی شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤، سیمین چایچی، چالاکوانیی مەدەنی و شاعیری ناوداری کورد، فاتمە زەندکەریمی، چالاکوانیی بزووتنەوەی مامۆستایان و مەرزیە مورادوەیسی، چالاکوانیی مەدەنی سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم […]

نەسرین جەوادی (ئەعزەم خزری جەوادی)، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ خەرمانانی ١٤٠٤، نەسرین جەوادی( ئەعزەم خزری جەوادی) لە زیندانی قرچەک ورامین ئازادکرا. هێشتا ناوەڕۆکی ئازادیی ئەم چالاکەی کرێکاری نادیارە؛ […]

بەفرین مەعروفی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکام، پاش زیاتر لە سێ مانگ زیندانیکردن لە زیندانی ورمێ ئازادکرا. ناوبراو پێشتر بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندان سزادراوە و ڕۆژی یەکشەممە چواری جۆزەردان بۆ ئەم زیندانە گواسترابوویەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە هەژدەی خەرمانانی ١٤٠٤، بەفرین مەعروفی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بەسەربردنی ١٠٩ […]

ڕێحانە ئەنسارینەژاد، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری بۆ دروستکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری پاش دوو ساڵ زیندانیکردن لە زیندانی قرچک ورامین ئازادکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ خەرمانانی ١٤٠٤، ڕێحانە ئەنسارینەژاد، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ […]

ئیلهام نادری منفەرد، هاووڵاتی خەڵکی شاری نودشە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا ئیلهام نادری منفەرد هاووڵاتی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری نودشە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و […]

خدر ڕەسوڵی و کچەکەی (کلارا ڕەسوڵی)، هاووڵاتیانی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ دەستبەسەرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، خدر ڕەسوڵی و کچەکەی (کلارا ڕەسوڵی) هێشتا دەستبەسەرن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم باوک و کچە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ […]

پارێزەر ئەمیر ڕەئیسیان ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی چالاکی کرێکاری زیندانی لە زیندانی لاکان لە ڕەشت لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵا پەسەندکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کۆمیتەی بەرگری لە شەریفە محەمەدی، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکراوە. ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەمەدی بە پەسەندکردنی ئەم […]

سروە شیری، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە زیندانیی ناوەندی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە یازدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، سروە شیری زیندانیی سیاسی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «تەرغە»ی سەربە شاری بۆکان، پاش بەسەربردنی حەوت مانگ زیندانیکردن لە زیندانیی ناوەندی ورمێ ئازادکرا. سروە شیری […]

فەرزانە ڕەشیدی، خوێندکاری خەڵکی شاری بانە پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرزانە ڕەشیدی تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیامنور لە شاری بانە، پاش دوو مانگ لە […]