ورمێ؛ ئازادیی سروە شیری پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی

سروە شیری، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە زیندانیی ناوەندی ورمێ ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە یازدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، سروە شیری زیندانیی سیاسی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «تەرغە»ی سەربە شاری بۆکان، پاش بەسەربردنی حەوت مانگ زیندانیکردن لە زیندانیی ناوەندی ورمێ ئازادکرا.

سروە شیری و براکەی پەیمان شیری لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» بە هەشت مانگ زیندانیکردن و شەش مانگ زیندانیکردن بە ژماردنی ڕۆژەکانی دەستبەسەرکرانی پێشووەوە سزادرابوون. لە حەڤدەی بەفرانباری ١٤٠٣، بۆ جێبەجێکردنی ئەم سزایانە بۆ زیندانیی ناوەندی ورمێ و زیندانی بۆکان گواسترابوونەوە.

ڕۆژی چوارشەممە چواری ڕەزبەری ١٤٠٣، سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ، پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ، خوشک و برای یەکتری و فەردین شیری کوڕی مامی ئەوان هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی تەرغە لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون. هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان (گوندی تەرغە) دەستبەسەرکران و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترابوونەوە.

ئەوان پاش تەواوبوونی دادگاییەکەیان بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەیان لە زیندان ئازادکرابوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەژاری لە کۆمەڵگای ئێراندا و کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی

د آگوست 4 , 2025
هاوینی گەرم، پچڕانی بەردەوامی کارەبا و کەمی ئاو، هەژاریی و بێکاریشی لەگەڵدا بێت، دەردەکەوێت کە خەڵکی بێبەش و چەوساوە و ستەملێکراوی کۆمەڵگەی ئێران لە چ دۆخێکدا دەژین. هەژاری بە واتای دەستڕانەگەیشتن بە لانیکەمی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانێکی ئینسانی و شایستە. ئەم پێداویستیانە بریتین لە خۆراک، شوێنی نیشتەجێبوون، تەندروستی، پەروەردە و دابینکردنی […]

بابەتی پەیوەندیدار