
با تێپەڕینی ۱۷ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «هێمن مەهراننیا»، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێمن مەهراننیا، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، ۱۷ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ورمێ دەستبەسەر کراوە و دوای ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، بە تێپەڕینی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە تا ئێستا زانیارییان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی بەدەست نەهێناوە.
هەروەها، تا ئێستا زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی هێمن مەهراننیا بڵاو نەکراوە. لەسەر بینینی پارێزەر و هەروەها دەرفەتی پەیوەندی یان دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
بەردەوامی بێئاگایی لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە بەرپرسان و دەزگای دەسەڵات تا ئێستا زانیارییەکی ڕوونیان دەربارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕانەگەیاندووە.

