نەوسود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی

دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتەکە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “حەمزە یوسفی” و “مەنسوور میروەیسی” بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە، هەروەها هەردووکیان خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانین.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری نەوسود.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شاهۆ؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە

د فوریه 5 , 2024
“مەهدی سالم”، “خەلیل میسری” و کۆڵبەرێکی دیکە کە هەرسێکیان خەڵکی سەلاس باواجانین، لەسەر ڕیگای شاهۆ – پاوە، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید کە کۆمەڵێک کۆڵبەری هەڵگرتبوو، وە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥، لەسەر ڕێگای شاهۆ […]

You May Like