پیرانشار؛ وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر هاووڵاتیی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە تۆمەتی “سووتاندنی ئاڵای ئیدارەی ئیتلاعات” لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار، ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، بە تۆمەتی “نافەرمانی لە ئاست بەرپرسانی حکومی” سزای حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “بەشداری لە تێکدانی ئاشتی و ئارامیی گشتی” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و ٤٠ قامچیی بەسەر سەپێندرا.
وەفا ڕەسوولی ئازار، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشارە کە لە ٢٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرا.
وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر دواجار لە ٨ی گوڵان بە بارمتەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە دەستگیرکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج ژانویه 5 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەرکرا. ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شارەکە ڕاگوێزرا.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “عیرفان حوسێنی”، تەمەنی ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەقزە.تا ساتی […]

You May Like