زیندانی نەغەدە؛ ناردنی تەیب عەبدوڵڵاپوور، زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشار، بۆ مۆڵەتی ١٠ ڕۆژە

“تەیب عەبدوڵڵاپوور”، زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی «شین‌ئاوا»ی سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی رێبەندانی ١٤٠٤ لە زیندانی نەغەدەوە بۆ مۆڵەتی دە ڕۆژە نێردراوە و بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو پێویستە کە ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٦ی رێبەندان ١٤٠٤ بۆ ئەم زیندانە بگەرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، تەیب عەبدوڵڵاپوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمی قەتیی ٢٠ مانگ زیندان، خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساندووە و ماوەی سزاکەی دەستی پێکردووە.

بەپێی بنەمای بڕیارنامەی دەرچووی بەشی یەکەمی دادگای ئینقلابی دادگەری شارستانی مەهاباد، “تەیب عەبدوڵڵاپوور” لە بەرواری ٢٩ی رێبەندانی ١٤٠٢ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە پارتە کوردستانییەکان” بە ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی رژیم” بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو. بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، توندترین سزا بۆ جێبەجێکردن دیاری کراوە و لە کۆتاییدا بە لەبەرچاوگرتنی خێزاندار بوون، هەبوونی دوو منداڵ و دۆخی دەروونی و ڕەوانی، لەسەر بنەمای بەشی “ب”ی ماددەی ٣٧ی یاسای سزادانی ئیسلامی، ڕێژەی زیندانی جێبەجێکراو بۆ ناوبراو ٢٠ مانگ دیاری کراوە. هەروەها ناوبراو لە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلان لە دژی ئاسایشی نیشتمانی” بێتاوان دەرچوو.

“تەیب عەبدوڵڵاپوور” بەیانی دووشەممە ١٩ی پووشپەری ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە، و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامیاران؛ ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە ئیبراهیم ڕۆستەمی لە گرتووخانەی ئەمنی سنە

س فوریه 10 , 2026
بە تێپەڕبوونی سی و دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «ئیبراهیم ڕۆستەمی»، هاوڵاتیی خەڵکی کامیاران و باوکی دوو کچ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لە دەستدا نییە و بێ ئاگایی تەواو، نیگەرانی جدی خێزانەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری […]

بابەتی پەیوەندیدار