مەریوان؛ ئەركان ئەحمەدی دوای هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەركرا

ئەركان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی هەنگەژاڵ و دانیشتووی مەریوان، دوای هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی، دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەركان ئەحمەدی، کوڕی باقی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لە ماڵەکەی بردویانەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی ناڕوون گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشی بێئاگان لە چارەنووسی.
هەروەها تا ئێستا زانیاریی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی ئەرکان ئەحمەدی و بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بڵاونەکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تکاب؛ عابد عەلیزادە دوای ۱۳ ڕۆژ دەستبەسەرکران بۆ زیندانی میاندواو گوازرایەوە

س سپتامبر 1 , 2026
عابد عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی تکاب و چالاکوانی ڕاگەیاندن، دوای ۱۳ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ، بۆ زیندانی میاندواو گوازرایەوە. بۆ ئازادکردنی کاتیی ئەم هاووڵاتییە کوردەش بارمتەی ٤ ملیار تمەنی دیاری کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ۹ی خەرمانانی ١٤٠٥، عابد عەلیزادە دوای تێپەڕاندنی ۱۳ ڕۆژ لە گرتووخانەی […]

بابەتی پەیوەندیدار