سنە؛ بەردەوامیی بێ‌ئاگایی لە چارەنووسی نیما ئەحمەدی دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران

نیما ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی بیست ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم، هێشتا لە دەستبەسەریدایە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نزیکەی بیست ڕۆژ لەمەوبەر، نیما ئەحمەدی لەلایەن هێزە زمانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە، بڵاو نەکراوە.

نیما ئەحمەدی پێشتریش لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەرکرا و زیندانی کرابوو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ سێیەمین ساڵوەگەڕی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە بەردەم دەروازەی گۆڕستانی ئایچیی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەو کاتەدا بڵاو کرابوونەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ڕژێم لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، نیما ئەحمەدییان داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و بە باتۆم لە سەرو و جەستەیان داوە، بەو هۆیەوە بێهۆش بووە. ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ئێستا و لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی بیست ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنەوەی ئەم هاووڵاتییەدا، بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی هێشتا لە بارودۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی بێ‌ئاگان.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەری ئازادکران

ی سپتامبر 20 , 2026
یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کامێران دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو ڕۆژ […]

بابەتی پەیوەندیدار