میاندواو؛ کاروان سووری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازادکرا

کاروان سووری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی میاندواو، دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی ئازاد کرا. ناوبراو دوای ئازادبوونی جارێکی دیکە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوەتەوە و هێشتا مەترسیی دووبارە دەستبەسەرکرانەوەی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بە هێرشکردنە سەر ماڵی باوکی کاروان سووری لە گوندی شیناوێی سەر بەم شارە، ئەم لاوە تەمەن ١٧ ساڵەیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەیان گواستەوە.

هێزەکانی ڕژێم لە کاتی ئەم هەنگاوەدا، ماڵی باوکی کاروان سووری پشکنیوە. بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتەکانی بریتین لە «پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان» و «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی».

کاروان سووری دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران و تێپەڕاندنی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو ئازاد کرا. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای ئازادبوونی، جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندی ئەمنیی بانگ کراوەتەوە.

جێگەی باسە عەبدوڵڵا سووری، باوکی کاروان، پێشتریش لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە زیندانیکردن سزا درابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شەڕ، چینە کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتی

د سپتامبر 21 , 2026
دووشەممە، سێی خەرمانان، ڕۆژی جیهانیی ئاشتییە، ڕۆژێکی کە ئەمساڵ لە ژێر سێبەری ئەو برینە تازانەدا، یاد دەکرێتەوە کە لە ۲۸ی فێوریەی ۲۰۲۶ەوە، بە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان کۆماری ئیسلامی لە لایەک و ئەمریکا، ئیسرائیل و چەند دەوڵەتێکی ناوچەیی کە پایەگا سەربازییەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیر کراوە لە لایەکی دیکەوە، بەر جەستەی […]

بابەتی پەیوەندیدار