دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی زانیار مورادی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

زانیار مورادی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی کیلەکەبود سەر بە ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، زانیار مورادی، تەمەن ٣٣ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژێم بە چەندین ئۆتۆمبێل و کەرەستەی ئەمنیی چوونەتە گوندی کیلەکەبود و ماڵی بنەماڵەی زانیار مورادییان پشکنیوە. بەهۆی ئامادەنەبوونی ناوبراو لە ماڵەوە، هێزەکانی ڕژێم ڕۆژی دواتر لە ڕێگەی شەریف‌ئاوا شوێنیان پێ زانیوە و دەستبەسەریان کردووە.

زانیار مورادی پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠دا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی، بۆ ماوەی ٩٧ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی دەزگای ئیتلاعات ڕاگیرابوو و لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی، لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ دەستبەسەرکرانی یوسف ڕەحیمی، چالاکوانی ئەدەبی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی «هاژە»

چ سپتامبر 23 , 2026
«یوسف ڕەحیمی»، چالاکوانی ئەدەبی و فەرهەنگی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی-ئەدەبی «هاژە» لە بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، یوسف ڕەحیمی، چالاکوانی فەرهەنگی-ئەدەبی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی-ئەدەبی «هاژە» لە بانە، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانەی […]

بابەتی پەیوەندیدار