ئیلام؛ ئەمین ناسری، هونەرمەندی کورد دوای تەقەی هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا

ئەمین ناسری، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی ئاسمانئاوای پارێزگای ئیلام، دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم لە بەشی قاچ و پشتی بریندار بوو، لەلایەن ئەم هێزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەمین ناسری، تەمەن ۲۷ ساڵ، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی ناوچەی ئاسمانئاوا و دانیشتووی گەڕەکی «سوڵتانقولی سفلی» سەر بە شاری چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێم بە چەندین ئۆتۆمبێل، ئەمین ناسرییان لە پەنای ڕێگادا گەمارۆ داوە. دواتر هێزەکانی ڕژێم تەقەیان لێکردووە و لە بەشی پشتی قاچ و پشتی داوەتە بەر دەستڕێژی فیشەک. هێزەکانی ڕژێم دوای بریندارکردنی ئەم هونەرمەندە، دەستبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگرتنی ئەمین ناسری لە بەردەستدا نییە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕەوشی ئەو زیاتر بوونە.

ئەمین ناسری پێشتریش لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوو و بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای ئەوە لەلایەن دەزگای ئەمنیی بەدواداچوون و چاودێری کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سەنعان فەراسەتی و ڕەحمان ئازەرخەش دەستبەسەرکران

د آگوست 24 , 2026
​سەنعان فەراسەتی و ڕەحمان ئازەرخەش، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە. ​بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥، سەنعان فەراسەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی […]

بابەتی پەیوەندیدار