
محەمەدقادر گوڵابی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، دوای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لە زیندان، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەمەدقادر گوڵابی کە لە ناوەڕاستی ڕەشەمەی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار و بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کرابوو، دوای ٤٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە زیندانەکان گواستراوەتەوە و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی محەمەدقادر گوڵابی بڵاونەکراوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.

