مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سرووش یوسفزادە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان

سرووش یوسفزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە سێی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سرووش یوسفزادە دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی سرووش یوسفزادە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ئەنجامدراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی، بۆ زیندانیی مەهاباد گواسترایەوە.

سرووش یوسفزادە، لە کۆتایی خەرمانانی ١٤٠٤، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامی بە شەش مانگ زیندان سزادراوە.

ناوبراو پێشتر لە ٢٩ جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرابوو. دواتر ناوبراو لە ٢٢ پووشپەڕ بە کەفالەتی ملیارێک تمەن ئازادکرا.

سرووش یوسفزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهابادە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەرچوونی سزای لەسێدارەدان و سزاکانی سەنگینی زیندان بۆ حەوت هاوڵاتی

ی اکتبر 26 , 2025
حەوت هاوڵاتی لە پارێزگای کوردستان، لەنێویاندا «کاویس عەبدوڵڵائەقدەم»، بە تۆمەتی ئەمنی بە لەسێدارەدان و دە ساڵ زیندان سزادراون؛ سزایەک کە بەگوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار پاش دەستبەسەرکردنی ئەشکەنجەدان دەرچووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە سێی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای زیندانی شەش هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد دەرچووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یوسف مام قادری، هێمن […]

بابەتی پەیوەندیدار