کاوە عەبدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە کەفالەتی کاتی پێنج ملیار تمەن تا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٠ سەرماوەزی ١٤٠٤، کاوە عەبدی هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و ئەندازیاری خەڵکی شاری دیواندەرە، بە کەفالەتی کاتی پێنج ملیار تمەن تا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، کاوە عەبدی، لە ڕێگەی گەڕانەوە لە کارەکەی، لە ڕێگەی سنە بۆ دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

