ڕاگەیاندنی مانگرتن لە چارەسەری سروناز ئەحمەدی لە زیندان

سروناز ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی لە ناڕەزایەتی بەهۆی بێپابەندی دادوەری و ڕێگری لە مۆڵەتی چارەسەری مانگرتنی لە چارەسەری ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سروناز ئەحمەدی، بە ڕاگەیاندنی نامەیەک بۆ مانگرتن لە چارەسەریەکەی، لە جۆری وەرگرتنی چارەسەری و ڕێگری لە مۆڵەتدان و ئازادی بۆ مافی بەندکراوان ڕەخنە کرد. ناوبراو لەم نامەیەدا نووسی کە «نابێت ڕێگە بدەین ماف ببێتە خاڵ و بەنیوە بدرێتە ئێمە».

سروناز ئەحمەدی، نەخۆشی سەرئێشەی هەیە و سەرەڕای وەرگرتنی دەرمانەکان بە باشی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار و پێشنیار بۆ داوای مۆڵەت، بەرپرسان چارەسەریان دواخستووە و داوای مۆڵەتیان ڕەتکردەوە. سروناز ئەحمەدی لە خەزەڵوەری ١٤٠١ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەگەڵ هاوژینەکەی کامیار فکور، لەکاتێکدا بەرامبەر ماڵەکەیان دەستبەسەرکران کە تەنیا ٣ هەفتە لە هاوسەرگیریان تێپەڕیبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کۆماری ئیسلامی و ڕۆژی جیهانی خەبات لەدژی نەخوێندەواری

ی سپتامبر 8 , 2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی سێپتامبر، بەرابەر  ١٨ی خەرمانان، ڕۆژی جیهانی خوێندنە. ساڵی ١٩٦٦ی زایینی ئەم ڕۆژە بە پێشنیاری یۆنسکۆ، ڕێکخراوی ئامووزشی زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵنامەی ئەو ڕێکخراوەیەدا تۆمار کرا. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن یونسکۆوە بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن کەسی نەخوێندەوار لە جیهاندا بوونیان هەیە. لەو ئامارەی یۆنسکۆدا، نەخوێندەوار بەو کەسانە […]

You May Like