سامان خالدیان، هاووڵاتی شاری دیواندەرە بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان خالدیان، هاووڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نسارە لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە توندوتیژی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکرانی سامان خالدیان، بە مەبەستی بڵاوەکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی گوندی نسارە تەقەیان لێکردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی سامان خالدیان نادیارە.

