
«مانی عەبدوڵڵازادە»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «دربکە»ی سەر بە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی ڕاگرتنی مانی عەبدوڵڵازادە بڵاو نەکراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کوڕەکەیان بێئەنجام بووە.

